٤ حوزەیران ٢٠٢٤ - ٢٠:٥٣
قاڵیباف خۆی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئێران کاندید کرد

دوایین ڕۆژی تۆمارکردنی ناوی کاندیدەکانی ١٤هەمین هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران زۆر قەرەباڵغ بوو.

 ئەمڕۆ دووشەمە 14ی جۆزەردان و دوایین ڕۆژی مۆڵەت پێدراو بۆ ناو تۆمار کردنی بەربژارەکانی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئێران کەسانێکی زۆر ناویان نووسی.

دوو لەو کەسانەی کە ناسراون ئیسحاق جەهانگیری جێگری دەوڵەتی دوڵزدەیەمی ئێران بوو.

دوای ئەویش موحەمەد باقر قاڵیباف، سەرۆکی مەجلیسی ئێران ناوی نووسی و خۆی بەربژێر کرد بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران.

342/